رێباز حەملان: دۆخی دارایی و سیاسی هەرێم گەیشتوەتە كەنارێكی ئارام


نەتەوە  |   12:50:02 2019-03-08  |   (9,539) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی سیاسی و دارایی هه‌رێم گەیشتوەتە كەنارێكی ئارامەوە.
A+    A-

 

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە فەیسبووكی خۆی بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە لەژێر ناوی "نێچیرڤان بارزانی كەشتیوانێكی خاوەن ئیرادەبوو"، ئەو وەزیرە نوسیویەتی: "سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەكان وەستایەوە".


ده‌شڵێت: دوای بڕینی بودجە و ھاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی كە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و كێشەكانی بەغدا و داخستنی فڕۆكەخانە و داخستنی دەروازەكان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی كوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی كیانی ھەرێمی كوردستان".


رێباز حەملان نوسیویشیەتی: "بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەرۆكایەتی ھەرێم و پاشان وەك سەركردەیەكی گەورەی كورد كە بەرگری و پشتیوانییەكی بێ وێنەی هەرێم و حكومەتی كرد".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەكانمان و ھەروەھا، ستافی كابینەی هەشت كە شانیان دایە بەر كێشە و ئاڵنگارییەكان و بەرپرسیارێتییەكی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ سەرۆكوەزیران كە توانی هەرێمی كوردستان و حكومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەكان لە كۆتاییدا بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان