وادەی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنرێت.. هۆكاری دواكەوتنەكەی ئاشكرابوو


نەتەوە  |   17:57:49 2019-03-07  |   (11,918) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرەڕای دواكەوتنی دابەشكردنی موچە، "هەفتەی داهاتوو" وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12ی 2018 دەكات، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانیش وادەی دابەشكردنی موچەی پەروەردە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند: بەهۆی پشوی 5ی ئادارو دواخستنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، موچەی مانگی 12ی 2018ی وەزارەتی پەروەردە دواكەوت بۆ هەفتەی داهاتوو، چونكە بانكەكانیش وەك پێویست نەیانتوانی لەدوای پشووی ڕاپەڕین و لەئەمڕۆو دوێنێ چوارشەممەدا، موچەی پێشمەرگە دابەشبكەن.


ئەحمەد گەرمیانی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردەشی ئاشكراكردو وتی:" بەپێی بەدواداچونەكانمان، لەڕۆژانی یەكشەممەو دووشەممەی هەفتەی داهاتوو موچەی پەروەردە دابەشدەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان