بۆ خانمان: لە سووڕی مانگانەدا ئەم خواردنانە مەخۆن


نەتەوە  |   19:08:35 2019-02-25  |   (1,488) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شێوازی ژیان‌و رەفتارو حەوسەڵەی خانمان بەهۆی سووڕی مانگانەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت‌و بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەشەوە، زۆرجار پەنا دەبەنە بەر خواردنی خۆراکی جۆراوجۆر.
A+    A-

 

لەو بارەیەشەوە پزیشکانی پسپۆڕی تایبەت بە ژانان هۆشداریی دەربارەی هەندێک جۆری خۆراک دەدەن‌و وەک رێنمایی دەیدەن بە خانمان کە نابێت لەماوەی سووڕی مانگانەدا بخورێت، ئەوانیش ئەو خواردنانەن کە برێکی زۆر خوێیان تێدایە، چونکە دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لەلەشداو دەشبێتە رێگر لەوەی لەش شلە زیادەکان دەربکات، لە کاتێکدا سووڕی مانگانە بریتییە لە دەرکردنی شلەمەنیی و ئاو.

 

بەگوێرەی رێنمایی پزیشکانی پسپۆڕ لەدیارترین ئەو خواردنانە بریتین لە:

 

-پەنیر بەهەموو جۆرەکانییەوە.

-زەیتوون ، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم.

-جیپسی پەتاتە.

زۆر خواردنی ئەم خۆراکانە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی ئاو لە لەشداو لە ئەنجامدا خانمان هەست بەئاوساویی‌و بێزاری دەکەن‌و کەمێک کێشیشیان زیاد دەکات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان