داعش داوایە‌ك ئاڕاستە‌ى شەڕڤانانی هەسەدە دە‌كات


نەتەوە  |   19:17:04 2019-02-20  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چەكدارانى داعش داوا لە شەڕڤانانی (هەسەدە) دەكات كە رێیان پێبدات تێپەڕبن بەرەو دوو ناوچەى تر، ئەوەش لەپاش ئەوەى ئەو ناوچەیە وەك دوا مۆڵگەى داعش رزگاركراو شەڕڤانانیش داواکەیان رەتدەکەنەوە.
A+    A-


سەرچاوەیەكى ئاگادار لە رۆژئاواى كوردستانەوە بە سایتی دواڕۆژ-ى وتووە "ماوەی سێ رۆژە شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەكدارانی داعشدا لە باغۆز وەستاوەو داعش داوا لە هەسەدە دەكات رێگەیان بۆ بكەنەوە بۆئەوەی خویان بگەیەننە شارەكانى ئیدلب یان سنوورەکانی عیراق، بەڵام هەسەدە ئەو داوایەى رەتكردووەتەوە".

 

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوى بڵاوبكرێتەوە راشیگەیاندووە کە بەپێى زانیارییەكان نزیكەی 10هەزار خێزانى مەدەنی و چەكدارانى داعش و خێزانەكانیان لە باغۆزدا گەمارۆ دراون و هاووڵاتیانى مەدەنى وەك بەربەستى مرۆیی بەكاردەهێنن تا لەلایەن هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیی دژ بەداعشەوە بۆردومان نەكرێن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان