هاووڵاتییەک بەم رووداوە دڵتەزێنە گیان لەدەستدەدات


نەتەوە  |   16:35:37 2019-02-11  |   (251) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرەكەیەوە لەسەر رێگای سلێمانی- كەركوك شۆفێرێک گیان لەدەست دەدات و پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵیش لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.
A+    A-


پۆلیسی هاتووچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، کە رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ریگای خێرای نێوان سلێمانی- كەركوك پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 2019/2/11روویداوە .

 

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە بەهۆی ئەو رووداوە کە بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە.
















زۆرترین بینراوەکان