زیانەکانی سركه‌ی سێو  ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   16:25:09 2019-02-11  |   (241) جار خوێندراوەتەوە

زۆر سەرچاوەی زانستی پێشتر سوودەکانی سرکەی سێویان بۆ مرۆڤ ئاشکرا کردووە، بەڵام ئەو جۆرە سرکەیە سەرەڕای سوودەکانی چەند زیانێکیشیان هەیە لە ئەگەری بەکارهێنانیدا بەشێوەیەکی زۆر و زیادەڕۆیی کردن تێیدا.
A+    A-


لەو زیانانەی کە سەرچاوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە بریتین لە:

 

*پوکانەوەی ددان و سورێنچک و ناوەوەی گەدە.

*دابەزاندنی پۆتاسیۆم  لەخوێندا کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بێهێزیی و سەرئێشەو دڵ تێکەڵهاتن و دابەزاندنی گوشاری خوێن.

*کارلێک لەگەڵ دەرمانەکاندا دەکات، بەتایبەتی ئەنسۆلین و دەرمانی  قەبزی و دەرمانی گورچیلە.

*تووشبوون بە دڵەکزێ و سکچوون.

*تووشبوون بە پوکانەوەی ئێسک.

*هەوکردنی گەروو.

*دابەزاندنی شەکر لەخوێندا.

*درووستبوونی زیپکە لە روخسارداو خورانی پێست.
















زۆرترین بینراوەکان