له‌باره‌ى بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆوە پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   15:59:16 2019-02-11  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر ئەو خوێندنەوە هەڵەیەوە دەدات کە هەندێك خەڵك بۆ بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەیکەن سەبارەت بە داماڵین و رادەستكردنی چەك و لەپرێس کۆنفرانسێکدا وردەکاریی بڕیارەکەو چۆنێتی جێبەجێکردنەکەیی ئاشکراکرا.
A+    A-


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە ئەمـڕۆ دووشەممە 2019/2/11 بەڕێوەچوو، رایگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ كە دەرچووە بۆ رادەستكردنی چەك، هێشتا گشتاندنی بۆ پارێزگاكان پێ نەكراوە، بەڵام هەندێك خەڵك خوێندنەوەی هەڵەی بۆ دەكەن، چونكە وەزارەت دەڵێت: "ئەو چەكانەی قورسن، ناكرێت لای هاووڵاتیان بن بۆنموونە (دۆشكە، بی كەی سی و هاوەن و قازیفە)، ئەگەر لای هاووڵاتیان هەبێت لێیان دەسەنرێتەوە".

 

وتیشی "بۆ هەڵگرتنی دەمانچەو كڵاشینكۆف دەبێت رێكارە یاساییەكانی بۆ ئەنجامبدرێت و لەپارێزگا مۆڵەتی بۆ وەربگیرێت، بەڵام ئەگەر چەكت پێبێت دەستگیر دەكرێیت و دەدرێیتە دادگا، چونكە خەڵك هەیە دۆشكەی بۆ فرۆشتن داناوە".
















زۆرترین بینراوەکان