پێشمەرگە لەم ناوچانە جێگیردەكرێن


نەتەوە  |   15:39:51 2019-02-11  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

loading...
روونكردنەوە لەبارەی جووڵاندنی پێشمەرگە بە ئاراستەی چەند ناوچەیەك دەدرێت و لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتیش لە خورماتوو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە کە لەسەر پردی"قوڕی چای" لەنێوان قەزای خورماتوو- كفریدا، دوو رەبیەی هێزی پێشمەرگە دانراوەتەوە.
A+    A-


مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی لە خورماتوو رایگەیاندووە: لەسەر رێگەی سەرەكیی نێوان قەزای خورماتوو – كفری بە ئاراستەی قەزای كفری بەرەو دوبز، دوو رەبیەی هێزی پێشمەرگە دانراوە.

 

لەبارەی هەڵویستی حكومەتی عیراقیشەوە سەبارەت بە دانانی ئەو دوو رەبیەیە، بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە جۆرێك هاوئاهەنگی و لێكتیشگەتن لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیەو دانانی ئەو دوو رەبیەیەش لەسەر ئەو بنەمایە بووەو روونیشیکردووەتەوە کە پێشتر لەشوێنی ئەو دوو رەبیەیە و لەسەر رێگەكە هێزی پێشمەرگە نەبووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان