كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی وه‌زارەتی دادی عیراق دیاریدەکرێت


نەتەوە  |   15:15:25 2019-02-11  |   (467) جار خوێندراوەتەوە

بۆ وەرگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق، یه‌كێتیی نیشتمانی كاندیدێكی نوێ دیاری ده‌كات و راوێژكارێکی  مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ناوی کاندیدەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
A+    A-


سمكۆ ئه‌سعه‌د راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی لەوبارەیەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووە: "له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ دیاریكراوم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق".

 

پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، دادوه‌ر (ئه‌ركان قادر) ی وه‌كو كاندیدی بێلایه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئەو پۆستە دیاریكردبوو، به‌ڵام له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نه‌درا.
















زۆرترین بینراوەکان