سبەی لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە ئەمكارە دەكرێت


نەتەوە  |   13:13:07 2019-02-11  |   (929) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجومەنی "پارێزگای سلێمانی" پەنجاو دووهەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و مووچەی پاشەكەوتكراو و قەرزی سندوقی نیشتەجێكردن تاوتوێ‌ دەكات.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە سەرۆكی ئەنجومەن ئاڕاستەی سكرتێری ئەنجومەنی كردووە‌، داواكراوە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (١٢ی شوباتی ٢٠١٩) لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو دووهەمین كۆبوونەوە.


لە نووسراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا چوار تەوەر لەخۆدەگرێت، كە یەكێكیان دەنگدانە لەسەر جێگیركردنی (حسێن مەحمود ئیبراهیم) قائیمقامی رانیە بەوەكالەت بۆ قائیمقامی رانیە بە هەمیشەیی، تەوەری دووەمیش دەنگدانە بۆ بڕیاردان لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ساڵی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.


تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكەش پێشنیارە بۆ دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتكراوی مووچەی مووچەخۆران و تەوەری چوارەمیش بریتیی دەبێت لە گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیارەكانی چارەسەری كێشەی هاووڵاتیان سەبارەت بە قەرزی سندوقی نیشتەجێكردن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان