بەشداریكردنی پێكهاتەیەك لە حكومەتی نوێ هەرێم یەكلایی كرایەوە


نەتەوە  |   13:03:51 2019-02-11  |   (338) جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ "پێكهاتەی توركمان" لە هەرێم كوردستان كۆبووەوە و ئێستاش لەگەڵ پێكهاتەی مەسیحی لە كۆبوونەوەدایە.
A+    A-

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١/٢/٢٠١٩، كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە توركمانییەكان ئەنجام درا و تێیدا باس لە بەشداریكردنی ئەو پێكهاتەیە لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان كرا و لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداریكردنی پێكهاتەی توركمان لە حكوومەتدا  یەكلاكراوەتەوە.


هەروەها هەمان شاندی پارتی، كە لە لە هۆشیار زێباری، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی پێكهاتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی پێكهاتەی مەسیحییان كردوە و چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ ئەوانیشدا پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان