لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   12:55:37 2019-02-11  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری "بەغدا"، لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواكەوتنی بابەتی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردە لە سنووری پارێزگاكە دەكەن رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و بەرپرسیارێتی دواكەوتنی پرۆسەكەش دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیاندراوێكدا فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا ئاماژەی بەو دەنگۆیانە كردوە، كە باس لە دواكەوتنی بابەتی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردە لە سنووری پارێزگای بەغدا دەكەن و جەختیكردۆتەوە، پارێزگای بەغدا پێداگرە لەسەر گەرەنتیكردنی مافەكانی ھەموو ئەوانەی كە داواكارییان پێشكەش كردووە بەپێی ڕێوشوێنە یاسایییەكان و لەڕێگەی لێژنە پسپۆڕەكان. 


هەروەها گەرەنتی پشكی ئەو كەسانەی لە دامەزراندنەكە كردوە، كە وەك وانەبێژ كاریانكردووە، چونكە لەوتەی فەلاح جەزائیری ئەو كەسانە خزمەتێكی زۆریان بۆ ماوەی ساڵانێك لە بواری پەروەردەدا كردووە. 


رونیشیكردۆتەوە، ھۆكاری دواكەوتنی ئەنجامەكانی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ لایەنی جێبەجێكار لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ھەندێك ڕێوشوێن دەگەڕێتەوە، هاوكات جەختیشی لە دابینكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو پلە وەزیفییانە كردووەتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان