باران بارین دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   12:33:46 2019-02-11  |   (717) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی "سلێمانی" رایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی تری باران بارین روو لە هەرێم دەكات.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە، ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاندوە، ئەمڕۆ دووشەممە 11/2/2019 نزمترین پلەكانی گەرما 4 پلە دەبێت و بەرزترینیش 14 پلە دەبێت، هەروەها رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەش ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت و ئەگەری باران بارین نییە.


ئەوەشی خستەڕوو، لەڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێكی باران بارینی زۆر ڕوو لەناوچەكانی هەرێم دەكات، تا ڕۆژی هەیینی بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بەبەراورد بەسەرەتا و ناوەڕاستی هەفتە نزمدەبنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان