ئەگەر هەرێم پاشەكەوتی مووچە لانەبات، چی روودەدات؟


نەتەوە  |   12:05:21 2019-02-11  |   (5,518) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی "لیژنەی دارایی" لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە وەكو خۆی دابەشی نەكات، ئەوا پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی ناوەندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكەن و پارەكەش نانێرن".
A+    A-

 

عەبدولهادی سەعداوی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندوە، "شتێك نییە لەناو بودجەی فیدراڵیدا ناوی پاشەكەوت بێت، لە بودجەدا مووچەی فەرمانبەر بەو شێوەیەیە بە تەواوی وەكو مووچەخۆرانی تری عێراق بدرێت.


وتیشی: "پرسی پاشەكەوت نایاساییە، ناكرێت حكومەتی عێراق مووچە بنێرێت و حكومەتی هەرێم مووچەی تەواو نەدات".


جەختیشیكردەوە: ئەگەر حكومەتی هەرێم مووچە وەكو ئەوەی لە بودجەدا دیاریكراوە، هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق نەدات، ئەوا ئەوكات حكومەتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی لێپرسینەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا دەكات.


عەبدولهادی سەعداوی لە كۆتایی لێدوانەكەی بۆ سایتی دواڕۆژ روونیشیكردۆتەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم بێ پاشەكەوت مووچە نەدات، لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی و حكومەتی عێراق دێنەسەرخەت و دەتوانن شایستەكانی هەرێم لە پەرەپێدانی هەرێمەكان و مووچەی فەرمانبەرانیش نەنێرن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان