رووخانی دیوارێك بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاوسەر 


نەتەوە  |   11:07:51 2019-02-11  |   (2,004) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەشاری "مهاباد"ی رۆژهەڵاتی كوردستان، رووخانی دیوارێك لە "مەسكەن میهر"ی ئەو شارە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاوژین، كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بوون.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە رەحمان ئەحمەدی، بەڕێوەبەری رێكخراوی ئاگركوژێنەوە و بەرگری شارستانی مهاباد رایگەیاندووە، "رۆژی شەممەی رابردوو، ئۆتۆمبێلێكی پراید، كە ژن و مێردێكی گەنجی تێدا بووە لەپێش دیوارێكدا لە "مەسكەن میهر" مهاباد وەساتوە، لەناكاو دیوارەكە رووخاوە بەسەریاندا و ئۆتۆمبێلەكە لەژێر دیوارەكەدا ماوەتەوە و هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە".


بەوتەی ناوبراو، بەرگری شارستانی مهاباد خەریكی لێكۆڵینەوەن لە رووخانی دیوارەكە. بەڵام وەك ئەحمەدی ئاماژەی پێكردووە، رەنگە هۆكارەكەی ئەو بارانە بەخوڕە بێت، كە لە رۆژانی رابردوو لەو شارە باریوە.


هاوكات بە پێی زانیارییەكان ئەو دوو كەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون هاوژین بوون و ماوەیەكی زۆر نەبووە كە ژیانی هاوبەشییان پێكهێناوە.


جێی باسە پرۆژەی "مەسكەن میهر" پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونە بەشێوەی شوقە و حكومەتی ئێران لەسەرجەم شارەكانی ئەو وڵاتە دروستیكردووە. 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان