یاسای بودجە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە


نەتەوە  |   10:28:05 2019-02-11  |   (467) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاسای بودجەی 2019ی عیراق بڵاوكرایەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت"حكومەتی عیراق دەتوانێت دەست بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بكات".
A+    A-

 

كامل ئەمین هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری رۆژنامەی (وەقائع)ی سەر بە وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندوە، لە ژمارەی(4529)ی ئەمڕۆ دووشەممە 11/2/2019ی وەقائع، دەقی یاسای بودجەی پەسەندكراوی عیراق بۆ ئەمساڵ بڵاوكراوەتەوە، كەهەفتەی رابردوو لەلایەن سەرۆك كۆماری عیراقەوە ئاڕاستەی وەزارەتی داد كرا.


ناوبراو ئاماژە بە بەچەند بڕگەیەكی گرنگی ناو یاساكە دەكات و دەڵێت: بەپێی ئەو یاسای بودجە فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی ساڵانی خزمەت دادەمەزرێن، بەتایبەت لە وەزارەتی كارەبا، ئەمە جگە لە بەردەوامیدان بەپێدانی پێنج ساڵ مۆڵەت بە موچەخۆران.


جەختیشیكردرتەوە، حكومەتی عیراق دەتوانێت دەست بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بكات و بە بڵاوكردنەوەی‌ حكومەت پابەند دەكرێت بەجێبەجێكردنی‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان