دارایی دەستیپێكرد.. 522 ملیارەكەی هەرێم دەنێردرێت


نەتەوە  |   10:19:38 2019-02-11  |   (4,313) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی "عیراق" ئامادەكارییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراقی دەستپێكردو پەرلەمانتارێكی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی ئەم مانگە یاسای بودجە جێبەجێبكرێت، هەر لەم مانگە پارەی هەرێم رەوانە دەكرێت.
A+    A-

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 11/2/2019، وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی یاسای بودجەی 2019ی پەسەندكراوی عیراق دەكات بە وەزارەت و پارێزگاكان، بەپێی زانیارییەكانیش چاوەڕوانیش دەكرێت یاسای بودجە لە رۆژنامەی وقائع بڵاوبكرێتەوە.


ناوبراو لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتیشی:"ئەگەر ناوەڕاستی ئەم مانگە یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوە هەر لەم مانگەوە پارەكەی عیراق بەپێی یاسای بودجە بۆ هەرێم دەنێردرێت".


بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، پێدەچێت لە دوا سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، پرسی بودجەی هەرێم و ئەو پارەیەی كە بڕیارە بۆ هەرێم بنێردرێت تاوتوێ كرابێت، چونكە تائێستا حكومەتی هەرێم بەرچاو روون نییە كە ئەگەر پابەند نەبێت بەیاسای بودجەوە، بەغدا بڕی چەند پارەی بۆ دەنێرێت و ئەگەریش 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، بودجەكەی چەندە.
















زۆرترین بینراوەکان