له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا موچه‌ی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   01:13:51 2019-02-11  |   (2,880) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11، وه‌زاره‌تی "دارایی" رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كات.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١٢/٢/٢٠١٩ مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.


هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ١٣/٢/٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان