وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی بڕیارێكی نوێ ده‌دات


نەتەوە  |   00:39:05 2019-02-11  |   (554) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری تایبه‌ت به‌ "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك" ده‌دات و ڕاوێژكارێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشكرایده‌كات، ئامانج له‌بڕیاره‌كه‌ ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌ قورسه‌كانه‌.
A+    A-

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌ركردو به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه‌، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، جگه‌ له‌ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆفن داده‌ماڵڕێت.


له‌وباره‌شه‌وه‌ لیوا به‌ختیار بابان، ڕاوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌ندێك كه‌س جگه‌ له‌كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌، بیكه‌یسی و ئارپیچی و دۆشكه‌و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌، ئامانجی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت ڕاده‌ست بكرێن و نابێت له‌ماڵه‌كاندا هه‌بێت.


ناوبراو وتیشی: رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گیرێته‌به‌ر، كه‌ ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ قورسانه‌ ڕاده‌ست ناكه‌ن.


له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ بێ مۆڵه‌تانه‌ی له‌لای هاوڵاتیانن ده‌گیرێت، ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه‌ جه‌رد ده‌كرێن و ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێن.


سه‌باره‌ت به‌بنبڕكردنی دیارده‌ی چه‌كداریش، لیوا به‌ختیار بابان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاشكراشیكرد: به‌پێی یاسا، چه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌وه‌ش له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌بێت مافی خۆیه‌تی چه‌ك هه‌ڵبگرێت، یاخود له‌ماڵه‌كه‌یدا كڵاشینكۆف یان ده‌مانچه‌ی هه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌پارێزگاره‌كان بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن بداته‌ هاوڵاتیان.
















زۆرترین بینراوەکان