به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی "ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم" له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به‌میلاكی حكومه‌تی عیراق، كه له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن و پێشتر له‌بڕیارێكی به‌غدا كه تایبه‌ته به‌وه‌رگرتنی 100 موچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه سودمه‌ندبوون رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر كارمه‌ندێك قهرزهكهی نه‌گه‌ڕاندبێته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر موچهكهیدا ده‌گیرێت".
هێرش ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه قه‌رزی 100 موچه ده‌درایه فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌عیراق، به‌شێكیش له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌سه‌ر میلاكی عیراق بون سودمه‌ندبون له‌وه‌رگرتنی ئه‌و 100 موچه‌یه".
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئێستا كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌شێك له‌كارمه‌ندی ئه‌و دامه‌زراوانه تائێستا قه‌رزه‌كه‌یان بۆ بانك نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومی ئه‌و قهرزهكهی وه‌رگرتبێت، ده‌بێت مانگانه به‌شێوه‌ی قیست بیگه‌ڕێنێته‌وه".
وتیشی: ئه‌گه‌ر مانگانه پاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وا ده‌ستبه‌سه‌ر موچهكهیدا ده‌گیرێت و (حجز) ده‌خرێته‌سه‌ر موچه‌كه‌ی، رونیشیكرده‌وه، "پێشتر، كه كارمه‌ندی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عیراق ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رگرتوه، پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌بێت مانگانه قه‌رزه‌كه بۆ بانك بگێڕنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بۆ بانك نه‌بن، بانكه‌كه‌ش ناچارده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر موچه‌كانیاندا بگرێت و قهرزهكهی وه‌ربگرێته‌وه".