وەزارەتی بازرگانی عێراق له‌سه‌ر دابینکردنی خۆراکی مانگانه‌ی هاوڵاتیان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   00:28:16 2019-02-10  |   (487) جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زانیاری ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ دابینکردنی پێنج کەلوپەلی خۆراکی مانگانە لەماوەی ساڵی 2019، پێویستیان بە چوار تریلیۆن (هەزار ملیار) دینارە".
A+    A-

 

وەلید موسەوی، بریکاری وەزیری بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دابینکردنی پێنج کەلوپەلی خۆراکی مانگانە لەماوەی ساڵی 2019، پێویستیی بە چوار تریلیۆن (هەزار ملیار) دینارە.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، بڕی یەک تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ دابینکردنی خۆراکی (بایەعی) تەرخان کراوە و بەم بڕەش، وەزارەتەکەی ناتوانێ ماوەی ئەو ساڵە، بایەعی ته‌واو بۆ هاووڵاتییان دابین بکات.
 
















زۆرترین بینراوەکان