چارەنووسی ریاڵ لەژێر ھەڕەشەی کارتە زەردەکانی رامۆسدا


نەتەوە  |   17:52:45 2019-02-09  |   (213) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سێرجیۆ رامۆس کاپتن و دڵی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە ژێر مەترسی و ھەڕەشەی راگرتندایە لە سەرجەم خولەکاندا.
A+    A-


 سێرجیۆ رامۆس لە ھەرسێ خولی لالیگا، جامی ئیسپانیا ، چامپیۆنس لیگ لە بەردەم ھەڕەشەی راگیراندایەو ئەگەر ئەمشەو بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ کارتێکی زەرد وەربگرێت، ئەوا بۆ ھەفتەی 24ی لالیگا بەرامبەر بە جیرۆنا بەشداریی ناکات.

 

 ئەگەر لە یاریی گەڕانەوەی جامی ئیسپانیاشدا بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کارتێکی زەرد وەربگرێت، ئەوا بۆ یاریی کۆتایی بەشداریی ناکات و ئەگەر لە چامپیۆنس لیگ- یش بەرامبەر بە ئەجاکس لە یاری چووندا کارتێک وەربگرێت، ئەوا بۆ یاریی گەڕانەوە ناتوانێت بەشداریی بکات.

 

 بۆیە رامۆس ئێستا بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، چونکە لەم ئێستا یاریزانێک نییە بتوانێت شوێنی رامۆس پڕبکاتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان