واده‌ی ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ی بەغدا بۆ هەرێم  ئاشكراكرا


نەتەوە  |   16:54:50 2019-02-08  |   (4,746) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بەمزووانە بڵاوبكرێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش په‌یامێك ئاراسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ پاره‌ی مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
A+    A-


مه‌حاسن حه‌مدون ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاندووە: یاسای بودجه‌ی 2019 ی عیراق له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه‌، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (وه‌قایع)ی عیراقدا.

 

لەوبارەیەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: "وه‌زاره‌تی داد ناتوانێت ده‌ستكاریی هیچ بڕگه‌یه‌كی یاساكه‌ بكات و ته‌نها وردبینیی تێدا ده‌كات، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا بەفەرمی  بڵاوبكرێته‌وه‌".

 

له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌شەوه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دەڵێت: "له‌دوای ده‌ركردنی پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ پشكی هه‌رێم كه‌ نزیكه‌ی 11 تریلیۆن دیناره‌، پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ده‌نێردرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌یاساكه‌وه‌".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ کە لەپێکهاتەی سوننه‌یه‌ دڵنیاییشی داوە  به‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دەڵێت: "ناردنی پاره‌ی مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ به‌ یاساو ده‌بێت حكومه‌تی عیراق له ‌مانگی 1ی 2019ه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكه‌ پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه‌و ئه‌و پرسه‌ تێپه‌ڕیووە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان