حكومه‌ت موچەی فەرمانبەران زیاد دەكات.. بڕیاره‌كه‌ كاراده‌كات


نەتەوە  |   19:51:06 2019-02-07  |   (4,143) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجومەنی وەزیرانی "عیراق"، بڕیارێكی پێشووی لەبارەی زیادكردنی موچەی فەرمانبەران، كارادەكاتەوە و بڕیارەكەش تا فەرمانبەری پلە 4 لێی سوودمەند دەبێت.
A+    A-

 

لەسەر داوای ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، فەرمانێكی پێشووی كارادەكاتەوە، كە تایبەتە بە زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی پلە 10 تاوەكو پلە 4، هاوكات، بەگوێرەی نوسراوێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە لە 20/1/2019، ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، داوای لێكردووە باری سەرنجی وەزارەتەكە لەبارەی فەرمانی ژمارە (352)ی ساڵی 2013ی ئەنجومەنی وەزیران بدات، كە تایبەتە بە زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی پلە (10 بۆ 4)ی ژمارەیەك وەزارەت و دەبوایە لەرۆژی 1/1/2014ەوە جێبەجێبكرێت.


له‌ فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووه‌، فەرمانبەرانی پلە (10) بەڕێژەی 114% موچەكانیان زیاد دەكرێت، بڕیارەكەش تا فەرمانبەری پلە (4) دەگرێتەوە، كە موچەكەی بەڕێژەی 4% زیاد دەكرێت.


ئاماژەش بەوەشكراوه‌، بڕیاری زیادكردنی موچە، ئەو وەزارەت و دەستانەی ناپەیوەندیدار بە وەزارەت ناگرێتەوە، كە یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان