جیاوازی موچەی چوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران خەرجدەكرێت


نەتەوە  |   12:13:59 2019-02-06  |   (4,332) جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ موچەی هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو، "دوو لیستی" جیاوازی موچەی چوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران خەرجدەكرێت.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان لەگەڵ موچەی مانگی (8)ەوە دەستكراوە بەخەرجكردنی جیاوازی موچەی ساڵەكانی (2014، 2015، 2016، 2017)ی مامۆستایان و فەرمانبەران، هاوكات بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی، ئەوانەی لە ملیۆنێك دینار كەمتریان هەبووە، بەیەك مانگ بۆیان خەرجكراوە، بەڵام ئەوانەی لەمیلۆنێك زیاتر بووە، بەچەند مانگێك بۆیان خەرجكراوە.


لای خۆشیەوە شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكردووە، "لە لیستی موچەی مانگەكانی (11 و 12)دا، جیاوازی موچەی ئەو چوار ساڵە هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی پارەكەیان زۆر بووە".
 
















زۆرترین بینراوەکان