لەسبەینێوە دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی 11‌ دەستپێدەكات


نەتەوە  |   11:42:41 2019-02-04  |   (4,569) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە لەرۆژی "سێشەممەوە" وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو دەستپێدەكات و لەم هەفتەیەشدا موچەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان رۆژی سێشەممە 5/2/2019، دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی 2018، دەستپێدەكات و یەكەم شوێن كەموچەكەی پێدەدرێت، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانە، هەروەها رۆژی چوارشەممە 6/2/2019، موچەی هێزەكانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنج شەممەش 7/2/2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، هاوكات سەرەتای هەفتەی داهاتووش موچەی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان