كارێز له‌سه‌ر گرته‌ڤیدیۆ رووته‌كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   19:32:26 2019-01-31  |   (2,242) جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە ڕووتەی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوکرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كرا گوایە "کارێز بەرزنجی" هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستانه‌، ناوبراو سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.
A+    A-

 

سەرەڕای ئەوەی کارێز بەرزنجی پێشتر ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەووە و جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەو گرتە ڤیدیۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئەو نییە و "بیوەستێنن"، بەڵام لە سۆشیال میدیا ئەم گرتەیە زۆرتر بڵاوکرایەوەو زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو.


له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا کارێز بەرنجی لەلاپەڕەی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، "سکاڵای یاسایم تۆمارکردووە بەرامبەر سەرجەم ئەو پەیجانەی ئەم بابەتەیان بڵاوکردەووە جا چ ڕاست بێ یا درۆ، ئیتر من لەڕێی یاساوە هەقی خۆم وەردەگرمەوە لێتان".
 
















زۆرترین بینراوەکان