وەزیری دارایی: سێ موچەی فەرمانبەران بەیەكەوە دابەشدەكەین


نەتەوە  |   10:49:30 2019-01-22  |   (10,275) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی سێ موچەی ساڵی‌ ڕابردوی‌ فەرمانبەران بەسەریەكەوە رونكردنەوە دەدات، هەروەها وادەو مەرجی‌ لابردنی سیستمی پاشەكەوتی‌ موچە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی زەمەن رایگەیاندووە، "بەغدا سێ مانگ 317 ملیار دینار یارمەتیەكەی نەناردوە، ئەگەر بەیەكەوە بینێرێت، ئەوا سێ موچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەشدەكەین".


ئەوەشی خستەڕوو، "داوامانكردووە، بەسەریەكەوە پارەكەمان بۆ خەرجبكرێت، ئەگەر درا مانگانە یەكێك لەموچەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ موچەكانی ئەمساڵ خەرجدەكەین، ئەگەر هەر 317 ملیارەكەش بەیەكەوە ڕەوانە كرا، ئەوا ئێمەش هەرسێ موچەكە بەیەكەوە دابەشدەكەین".


وەزیری دارایی هێمای بۆ ئەوەشكردووە،" پڕۆژەی خۆیان ئامادەكردوە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا و هەركاتێك بانگهێشت بكرێین دەچینە بەغدا".


بەوتەی رێباز حەملان "ئەگەر پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019ی عیراق، بە 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لادەبرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان