خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   18:57:51 2019-01-11  |   (11,755) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە 6ی ئەم مانگەوە مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دەستیپێکردووەو تا ئێستا چەند وەزارەتێک مووچەیان وەرگرتووەو بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ئەم شوێنانە مووچە وەربگرن بە گوێرەی خشتەیەک کە لە گەنجینەکانەوە ئاشکراکراون.
A+    A-


سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە سایتی خەڵک-ی راگەیاندووە: "دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بە هەمان خشتەی مانگەكانی پێشوو رۆژانە وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دەكرێنەوە".

 

ئەو سەرچاوەیە روونیکردووەتەوە: "رۆژی یەكشەممە 13-1-2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان دابەش دەكرێت".

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و رۆژی سێ‌شەممەش مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ مووچەی كەمئەنداماندا خەرج دەكرێت.

 

سەرچاوەکە روونیشیکردووەتەوە کە "رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دادو ئەنجومەنی دادوەریی خەرج دەكرێت و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و سامانە سروشتییەكان دابەش دەكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان