وشه‌ی ساڵ ده‌ستنیشان كرا


نەتەوە  |   13:50:40 2019-01-01  |   (257) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فه‌رهه‌نگی كامبریج پاڵپشت به‌ راپرسیه‌ك وشه‌ی ساڵی 2018 ی دیاری كرد، كه‌ گوزارشته‌ له‌ \"په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی\".
A+    A-

 

فه‌رهه‌نگه‌كه‌ کۆمەڵێك وشەی لە ڕاپرسییەكدا دانا تا بزانێت خەڵك کامیان هەڵدەبژێرن، وشەکانیش بریتیبوون لە (کەلێنی نێوان ڕەگەزەکان- gender gap )، داڕمانی ژینگەیی ( ecocide-، no-platforming ) کە بە واتای ڕێگریکردن لە ڕێکخراو یان ڕیگریکردن لە کەسێك کە ڕای خۆی بڵێت) لەگەڵ ( Nomophobia ترس و دڵەڕاوکێ لە کاتی بیرکردنەوە لە نەبوون و لەدەستدانی مۆبایل یان ئەو کاتەی کە ناتواندرێت مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێندرێت.)


لە ڕاپرسییەکەدا وشەی (نۆمۆفۆبیا -Nomophobia ) زۆرترین دەنگی پێدرا و هەڵبژێردرا بەمەش بوو بە وشەی ساڵی 2018


لەو بارەیەوە سەرنوسەرەکانی بابەتەکانی کامبریج رایانگه‌یاندووه‌: هەڵبژاردنی وشەی نۆمۆفۆبیا ئەوەمان پێدەڵێت کە خەڵك لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم جۆرە ترس و دڵەڕاوکێیەیان تاقیکردووەتەوە و بە پێویستییان زانیوە کە دەبێت ناوێکی هەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان