كرمێك ناوی سەرۆکی وڵاتێکی لێ دەنرێت


نەتەوە  |   11:20:07 2018-12-20  |   (209) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەم دواییانە جۆرە كرمێك دۆزراوەتەوەو هەزاران دۆلاریش خەرجكراوە بۆئەوەى بە ناوى سەرۆكى ئێستاى ئەمریكاوە ناوبنرێت (كرمى دۆناڵد ترەمپ).
A+    A-


كرمى دۆناڵد ترەمپ، كە لە پەنەما دۆزراوەتەوە، كرمێكى وشكاوەكییە، واتا هەم لە خاك و هەم لە ئاویشدا دەژى و دیارترین خەسڵەتەكانیشى ئەوەیە كە سەرى خۆى دەكات بە ناو خاك یاخود ئاوداو لەشى لە دەرەوە دەبێت، هەر لەبەر ئەو خەسڵەتەش ناونراوە دۆناڵد ترەمپ.

 

كۆمپانیاى  Build  Enviro لەزیادكردنێكى ئاشكرادا بڕى زیاتر لە 25 هەزار دۆلارى داوە بۆ ئەوەى مافى ناونانى ئەو كرمە نوێیەی دۆزراوەتەوە پێی بدرێت و دواى ئەوەى ئەو مافەى وەرگرت كرمەكەى ناونا (كرمى دۆناڵد ترەمپ Dermophis Donaldtrumpi .

 

كۆمپانیاكە دەڵێت: "ئەم ناوە لەبەر ئەوەیە كە دۆناڵد ترەمپ-ى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانیش، وەك ئەم كرمە، سەرى خۆى دەشارێتەوە بۆئەوەى بە چاوەكانى هەڕەشە و مەترسییەكانى پیسبوونى ژینگە و قەتیسبوونى پلەى گەرمى نەبینێت، كە زۆر بەخێرایى لە پەرەسەندندایە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان