داوای بایكۆتكردنی فەیسبوک و سزادانی خاوەنەکەی  دەكرێت


نەتەوە  |   19:06:11 2018-12-19  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە نامەیەكدا ژمارەیەكی زۆری لە رێكخراوەكانی تایبەت بە بەرگریكردن لە مافە مەدەنییەكان داوای بایكۆتكردنی زیاتری فەیسبووك  دەکەن لە سەرتاسەری جیهاندا.
A+    A-


ئەو نامەیە كە دوێنێ ئاراستەی مارك زۆكەر بریج دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی فەیسبووك كرا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراویان كرد لە پۆستەكەی.

 

پێگەی فەیسبووك رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەی گەورە بووەتەوە وەك هاككردن، هەروەها رەخنەی ئەوەیشی لێدەگیرێت كە رێوشوێنی توند ناگرێتەبەر لە دژایەتیكردنی هەواڵە درۆكان.

 

یەكێك لەوانەی نامەكەیان واژۆكردووە كۆمەڵەی نیشتمانی بۆ پشتیوانیكردنی رەنگاوڕەنگەكانە كە بەرگریی لە مافی رەشپێستەكان دەکات. كۆمەڵەی ناوبراو لەو نامەیەدا داوا دەكات ماوەی هەفتەیەك بایكۆتی فەیسبووك و ئینستیگرام بكرێت.

 

هەرچەندە زەحمەتە بزانرێت ئاستی بەدەنگەوەچوونی ئەم داواكارییە چەندەو چۆنە، چونكە فەیسبووك نزیكەی 2.3 ملیار بەكارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا، بەڵام كۆمەڵێك كۆمپانیاو كەسایەتی بەناوبانگ پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو داواكارییانە راگەیاندووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان