ئەگەر ژەمی بەیانیان شەربەتی پرتەقاڵ بدەیت بە منداڵەکەت چی روودەدات؟


نەتەوە  |   17:44:16 2018-12-19  |   (288) جار خوێندراوەتەوە

loading...
توێژینەوەیەکی نوێ ئامۆژگاریی دەدات کە "منداڵان لە ژەمی بەیانیاندا شەربەتی پرتەقاڵ نەخۆنەوە، چونکە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی قەڵەوی".
A+    A-

 

توێژینەوەکە لە زانکۆیەکی پزیشکی "لە ڤییەنا" لەسەر 650 منداڵ  ئامادەکراوەو  دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی رۆژانە بۆ ژەمی بەیانیان یەک کوپ شەربەت دەخۆنەوە، هێندەو نیوێک ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی زیاترە، وەک لەو کەسانەی نایخۆنەوە.

 

توێژینەوەکە راشیدەگەیەنێت کە قتوویەکی 350 ملیمی نزیکەی 6 کەوچک شەکری تێدایە و بەهای خۆراکیی نییە، لە بەرامبەردا ئەو منداڵانەی بۆ ژەمی بەیانیان ئاو دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی تەنیا 40٪ ـە.

 

بەرپرسی ئەم توێژینەوەیە ئامۆژگاریی دایکان دەکات کە سێوێک یان پرتەقاڵێک لەجیاتی شەربەتی میوە بدەن بە منداڵەکانیان تا ریشاڵی پێویستیان دەستبکەوێت.

 

نزیکەی نیو ملیۆن منداڵی خوار تەمەن 11 ساڵ کێشەی قەڵەوی لە رادە بەدەریان هەیە، ئەمەش لە داهاتوودا ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرەو نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە زیاد دەکات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان