مەترسیەكی زۆرخواردنی گۆشت ئاشكرا كرا


نەتەوە  |   11:31:11 2018-12-18  |   (458) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پزیشكانی "كلینێك لە ئۆهایۆی ئەمریكا" جەختلەوەدەكەنەوە، زۆر خواردنی گۆشتی سوور مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاددەكات.
A+    A-

 

پزیشكانی كلینیكی كلێڤلاند لە ئۆهایۆی ئەمریكا لە نوێترین توێژینەوەیاندا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان زۆر خواردنی گۆشتی سوور و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و ئەنجامی توێژینەوەكەشییان لە گۆڤاری (European Heart)   بڵاوكردووەتەوە.


لای خۆیەوە د. ستانلی هازن، یەكێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات، " توێژینەوەی زۆر لەسەر كاریگەرییە نەرێنییەكانی زۆر خواردنی گۆشت ئەنجامدراون، بەڵام ئێمە لەم توێژینەوەیەدا بەشێوەیەكی زانستی پەیوەندییمان دۆزیوەتەوە لەنێوان زۆر خواردنی گۆشتی سوور و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ."


رونیشیكردۆتەوە، "زۆر خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی تێكدانی كاری ئاسایی بەكتریا سوودبەخشەكانی نێو ریخۆڵە، ئەمەش وادەكات بەكتریاكان لەكاتی پرۆسەی هەرسكردن ماددەی (TMOA) دەربدەن، بەرزبوونی رێژەی ئەم ماددەیەش هۆكارە بۆ گیرانی خوێنبەرەكانی جەستە بەگشتی و دڵ بەتایبەتی."


ئەو پزیشكە ئەمریكیانە، رێنمایی دەدەنە هاوڵاتیان بەوەی زیاتر گرنگی بە خواردنی گۆشتی سپی بدەن و هەوڵبدەن هەفتانە جارێك گۆشتی سوور بخۆن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان