قوباد تاڵه‌بانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێم ده‌كات


نەتەوە  |   10:54:49 2018-12-15  |   (331) جار خوێندراوەتەوە

loading...
قوباد تاڵه‌بانی‌ ڕه‌خنه‌ له‌یاسا كۆنه‌كانی‌ عیراق ده‌گرێت كه‌ تائێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كاری‌ پێده‌كرێت، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ هه‌رێم ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ عیراق باشبكات، ده‌شڵێت:"گه‌شبینم كه‌ ده‌توانین دوركه‌وینه‌وه‌ له‌قه‌یرانه‌كان".
A+    A-

 

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌میانی‌ وتارێكیشدا له‌فێستیڤاڵی‌ ته‌كنه‌لۆژیا له‌شاری‌ سلێمانی‌، په‌یامێكی ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردو داوایكرد، حكومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێم پێویسته‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق باشبكات.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "گه‌شبینم كه‌ ده‌توانین دوركه‌وینه‌وه‌ له‌قه‌یرانه‌كان و گه‌شبینم كه‌ ده‌توانرێت گرنگی‌ زیاتر به‌ته‌كنه‌لۆژیاو بوژاندنه‌وه‌ی‌ بازاڕو ژێرخانی‌ ته‌كنه‌لۆژیا بدرێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم باسی‌ ئه‌وه‌شیكرد، له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ وه‌كو جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كاری‌ به‌سجل نه‌كردوه‌، به‌ڵكو گرنگی‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیا داوه‌و له‌ڕێگه‌ی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ حساباته‌كانی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ ڕێكخستوه‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وتی‌:"چاودێری‌ دارایی هه‌رێم هاتن و وردبینیان كرد له‌مه‌سروفاتی‌ نوسینگه‌كه‌م، دوای‌ دوو ڕۆژ هاتن و چون، پێیانڕاگه‌یاندم كه‌ من موخاله‌فه‌م كردوه‌، به‌ڕاستی‌ ترسام وتم ده‌بێت چیمان كردبێت".

وتیشی‌:"كاتێك پرسیاری‌ موخاله‌فه‌كه‌م كرد، وتیان بۆ سیستمی‌ ته‌كنه‌لۆژیاو كۆمپیوته‌رت به‌كارهێناوه‌ له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی‌ یاسا ده‌بێت له‌سجلدا سه‌رجه‌م تۆماره‌كان بنوسرێت".

ڕه‌خنه‌ی‌ له‌و یاساشه‌ گرت كه‌ 78 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رچوه‌ له‌عیراق و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ تۆماره‌كان له‌سجلدا، ئه‌و وتی‌:"به‌داخه‌وه‌ یاسایه‌ك له‌ساڵی‌ 1940 ده‌رچوه‌، ئێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كاری‌ پێده‌كرێت، ئومێده‌وارم حكومه‌تی‌ نوێ‌ كاری‌ زیاتر به‌ته‌كنه‌لۆژیا بكات و گرنگی‌ زیاتری‌ پێبدات".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئێستا له‌ 50%ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌ستیان ده‌گاته‌ ئینته‌رنێت و به‌كارهێنه‌رن، بۆیه‌ كاركردن به‌ته‌كنه‌لۆژیا له‌دامه‌زراوه‌كاندا زیاتر به‌ره‌و پێشمان ده‌بات".





loading...











زۆرترین بینراوەکان