ناسا بە‌ڵگە‌ لە‌سە‌ر ‌بوونى ئاو لە‌ سەر ئە‌ستێرە‌ى بینۆ کۆدەکاتەوە


نەتەوە  |   18:55:21 2018-12-11  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زانایانی ئاژانسی ناسا رایدەگەیەنن كەشتى ئاسمانیى (ئۆزیریس ریكس)ى سەربە ئاژانسەکەیان، پێكهێنەرەكانى ئاویان لەسەر ئەستێرەى بینۆ دۆزیووەتەوە كە ئەستێرەیەكى بچووكى نزیكە لە زەوییەوەو پێدەچێت ئەمەش چەند بەڵگەیەك بخاتەڕوو سەبارەت بە سەرەتاكانى دەركەوتنى ژیان لەسەر زەوى.
A+    A-


ئەو كەشتیە ئاسمانییە كە هەفتەى رابردوو هەڵدرا بەرەو ئاسمان، توانیویەتى لە دووریى 19 كیلۆمەتر لەو ئەستێرە بچكۆلەیە نیشانەى گەردیلەكانى هایدرۆجین و ئۆكسجین بدۆزێتەوە كە پێكهێنەرى ئاو-ن و ئەمەش ئەگەرى بوونى ژیان لەسەر بینۆ روون دەكاتەوە.

 

بڕیارە ئەو كەشتیە ئاسمانییە هەر لەم مانگەدا بچێتە ناوچەى راكێشانى تایبەتى ئەو ئەستێرە بچووكەو شیكاریى پێكهاتەكەى بكات و دواتر چەند نموونەیەك لە خاك و خۆڵى ئەو ئەستێرەیە وەربگرێت و بڕیاریشە لە مانگى ئەیلولى 2023دا بگەڕێتەوە سەر زەوى.





loading...











زۆرترین بینراوەکان