چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە.. لەکوردستان ھەیە 


نەتەوە  |   13:35:34 2018-12-10  |   (938) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رووەکێک ئاشکرابوو کەچەندین سودی خۆراکی ھەیە و رەگەزە خۆراکییە گرنگەکانی تێدایە و وەک موقەبیلات بەکاردێت، بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی dovemed ئەم رووەکە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە و کەم خوێنی دەکات و ئاماژەکانی ھەستیاری کەم دەکاتەوە. 
A+    A-

 

ئەو رووەکە بەکوردی بە"مارگیرە" و بەعەرەبی بە "کبر" یان "شفلح" یان "خیارۆک" ناسراوە و ناوە زانستییەکەی "Capparis spinosa" یە و لەناوچەکانی دەریای سپی ناوەراست دەڕوێت، بەتایبەت لەئەوروپا و فەرەنسا و ئیسپانیا، سەرباری مەغریب و لەعێراقیش لەسەر کەناری رووباری فورات و لەڕاوە وعەنە و ھیت و قائم و لەرومادی ھەیە. 


لەوبارەشه‌وه‌ د. قەیوم عەبدولکەریم، رووەکناس له‌ لێدوانێكدا به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی راگەیاندوه‌ رووەکی "کبر" لای خۆمان بە"مارگیرە" ناسراوە و لەکوردستان بونی ھەیە. 


بەپێی زانیارییەکان "مارگیرە" رووەکێکی بەتەمەنە و لەشێوەی دەوەندایە، بەڵام زۆر چڕە بۆیە مار دەیکاتە پەناگە بۆ خۆی، بۆیە دەبێ لەکاتی لێکردنەوەی بەرەکەیدا بەووریایەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.


ئەوەی لەبارەیەوە باس دەکرێ "مارگیرە" رووەکێکی ئابوریی گرنگە و چەندین سودی تریشی ھەیە لەوانە چالاککەرێکی گرنگی سێکسە و لەڤیاگرا بەھێزترە و رەگەکەشی بەکاردێت لەچارەسەری ھەوکردنە سەختەکاندا. 
سوودەکانی رووەکی "مارگیرە": 

لەشێرپەنجە دەتپارێزێت: 
"مارگیرە" پێکھاتەی فلافۆنۆیدی تێدایە وەک رۆتین و کیرسیتین، کەدژە ئۆکسانی بەھێزن و ئەگەری دروستبونی رەگە ئازادەکان سنوردار دەکاتەوە بەمەش دەیپارێزێت لەشێرپەنجە.
چارەسەری کەم خوێنی: 
"مارگیرە" ئاسنی تێدایە بۆیە ھاوکارە لەچارەسەری کەم خوێنیدا. 
پاراستنی تەندروستی ئێسک: 
"مارگیرە" ڤیتامین K و کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کەپارێزگاری لەتەندروستی ئێسک و کەمکردنەوەی شاشبونی ئێسک دەکات. 
چارەسەری ھەوکردنی درێژخایەن دەکات: 
"مارگیرە" چەندین تایبەتمەندیی دژە ھەوکردنی ھەیە و پێکھاتەی وەک ترشی کافایین و کاچین و رۆتین و سرینجیک و فیرۆلیکی تێدایە کەھاوکارە لەچارەسەری درێژخایەن و نەخۆشی تری وەک شێرپەنجە و ھەوکردنی رۆماتیزم و جومگەکان و نەخۆشیەکانی دڵ دەکات. 
نیشانەکانی ھەستیاری ناھێڵێت: 
رووەکی "مارگیرە" نیشانەکانی ھەستیاری پێست ناھێڵێت و ھەوکردنی قەسەبات کەم دەکاتەوە.
ھەرس باش دەکات: 
رووەکی "مارگیرە" رێژەیەکی زۆری ریشاڵی خۆراکی تێدایە کەھاوکارە لەکەمکردنەوەی قەبزی لەمرۆڤدا. 
باشترکردنی تەندروستی مولولەکانی خوێن: 
رووەکی "مارگیرە" ھاوکارە لەباشترکردنی تەندروستی مولولەکانی خوێن و سوڕی خوێن و چارەسەری گرفتەکانی مولولەکانی خوێندا.






loading...











زۆرترین بینراوەکان