بەڕادی ئاوەکەت بەمجۆرە پاکبکەرەوە


نەتەوە  |   19:36:03 2018-12-02  |   (279) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چەند ئامۆژگارییەک بڵاودەکرێتەوە سەبارەتبە چۆنێتیی پاککردنەوەی بەڕاد و تێیدا هاتووە کە لەگەڵ گۆڕینی هەر گاڵۆنێک ئاودا تا بەپاکی بمێنێتەوەو کاریگەریی لەسەر تەندروستیت نەبێت و هیچ جۆرە بەکتریاو کەڕوویەکی تێدانەبێت.
A+    A-


لێرەدا چۆنێتی پاکژکردنەوەی ئامێری بەڕادی ئاو بخوێنەرەوە کە دەتوانیت بەبەکارهێنانی سرکەو دەتوانیت مانگی جارێک بەکاری بهێنیت.

 

یەک بەش سرکەو سێ بەش ئاو تێکەڵ بکە، (بۆ نموونە بۆ گاڵۆنێک ئاو 1/3ی گاڵۆنەکە سرکەی تێبکە) و پاشان دەتوانیت بۆ کەمکردنەوەی بۆنەکەی کەوچکێک ئاوی لیمۆی تێ بکەیت.

 

لەسەرەتادا دەبە ئاوەکەی لێ بکەرەوەو ئیسفەنجێک بە تێکەڵەی ئاو و سرکەکە تەڕبکەو ناو دەبەکەی پێ بسڕە، پاشان 2 بۆ 5 خولەک چاوەڕێ بکەو دواتر چوارجار بیشۆ و ئاوەکەی بگۆڕە تا پاشماوەی سرکەکەی پێوە نەمێنێت و بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان