لەبارەی ڕاگرتنی تۆڕی ئینتەرنێت لەهەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   12:52:15 2018-12-01  |   (277) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ كۆتایی ساڵ، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌هه‌رێم، به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و مه‌رجیش نییه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا بین.
A+    A-

ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا به‌ كاراكردنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی خوێندكاراندا، به‌ ئێس ئێن ئێنی  راگه‌یاندووە: مه‌رج نییه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا، له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڕیار بدات به‌ڕاگرتن یاخود كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، ئه‌وا ئێمه‌ لایه‌نی جێبه‌جێكارین و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ین، جگه‌له‌وه‌ش  وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و  كۆمپانیایانه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌و له‌ هه‌رێمیش كار ده‌كه‌ن، پابه‌ندی هه‌ر بڕیارێك ده‌بن كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ده‌درێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان