ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی ڕاگەیاند


نەتەوە  |   12:49:02 2018-12-01  |   (320) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ستۆریی تۆڕەکەیان، لەسەر ھەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید زیاد کرد.
A+    A-


ڕۆژی ھەینی 30/11/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێیان بە ناوی (ھاوڕێیە نزیکەکان - Close Friends) بۆ ستۆریی ئینستاگرام زیاد کردووە.

بەکارھێنەرانی ئینستاگرام لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی (ھاوڕێیە نزیکەکان - Close Friends) دەتوانن لیستێکی ھاوڕێ نزیکەکانیان دروست بکەن، پاشان ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەیان دانێن و تەنیا ئەو ھاوڕێیە نزیکەکانیان ستۆرییەکان ببینێت.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، کۆمپانیای فەیسبووک خاوەنیەتی، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان