رووه‌كێكی مه‌ترسیدار بڵاوده‌بێته‌وه‌


نەتەوە  |   16:40:50 2018-11-30  |   (428) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی بوونی جۆره‌ رووه‌كێكی مه‌ترسیدارەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "رووه‌ك هه‌یه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدارو ژه‌هراویه‌ و كاریگه‌ریی خراپ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات".
A+    A-


به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له ‌پارێزگای‌ ئه‌نبار، رووه‌كێكی‌ مه‌ترسیدار دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ركه‌س بیخوات یان ده‌ستی‌ به‌ری‌ بكه‌وێت و دواتر ده‌ستی‌ به‌ری بكه‌وێت، دووچاری‌ وڕێنه‌ ده‌بێت.

 

ته‌ندروستی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ش هه‌وڵێكی‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و رووه‌كه‌و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، داعش تۆوی‌ ئه‌و رووه‌كه‌ی‌ له ‌ناوچه‌كانی‌ ئه‌نبار بڵاوكردووەته‌وه‌.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: "تائێستا له‌باره‌ی بوونی ئه‌و جۆره‌ رووه‌كه‌ كه‌ ده‌وترێت ژه‌هراوی و مه‌ترسیداره‌ و چه‌كدارانی داعش روواندویانه‌، ئێمه‌ وه‌كو ته‌ندروستی‌ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌".

 

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە کە رووه‌ك چه‌ندین جۆری هه‌یه‌ و هه‌ندێكیان ژه‌هراوین و ده‌كرێت رووه‌كیش هه‌بێت به راده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدارو ژه‌هراوی بێت، كه‌ هه‌ر جۆره‌ مامه‌ڵه‌ كردنێك له‌گه‌ڵیدا كاریگه‌ریی خراپ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست بكات".

 

هەروەها دەڵێت: "هێشتا نازانین ئاخۆ ئه‌و جۆره‌ رووه‌كه‌ی‌ باس ده‌كرێت له‌كام جۆره‌ رووه‌كه‌یه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان