دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە پەسەند دەکرێت 


نەتەوە  |   17:30:28 2018-11-29  |   (368) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای "خۆراک و دەرمانی ئەمریکی" (FDA) دەرمانێك دروستدەکات کە بۆماوەیی خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج و بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە. 
A+    A-

 

FDA پەسەندکردنی دەرمانی ڤیتراکڤی کە ناوە زانستییەکەی "لارۆترێکتینیب"ـە رادەگەیه‌نێت، كه‌ بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە منداڵان و لە بەتەمەنەکانیش بەکاردێت. 


ڤیتراکڤی بەکاردەهێندرێت بۆ چارەسەری نەخۆشانی گەنج و منداڵان لەوانەی کە گرێیەکییان هەیە و ناتوانن لە رێگەکانی دیکە، وەک نەشتەرگەری و چارەسەرەکانی دیکەی شێرپەنجە سوودیان وەربگرن، یان مەترسیی دیکەی لەسەرییان هەیە. 


لای خۆیه‌وه‌ سکۆت گۆتلیب، کۆمسیاری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) رایگه‌یاندووه‌، ئەم پەسەندکردنەوەی دەرمانە نوێیەکە هەنگاوێكی باشه‌ بەرەو چارەسەری شێرپەنجە بە پشتبەستن بە بۆماوەیی گرێیەکان.


رونیشیده‌كاته‌وه‌، کاریگەری دەرمانی "لارۆترێکتینیب" لە سێ توێژینەوەی پزیشكیدا بەدواداچوونی بۆکراوە و لەسەر چەندین نەخۆش بەکارهێناوە، دەرکەوتووە 75%ی تووشبووان دوای وەگرتنی چارەسەرەکە لە گرێیەکان چاکدەبنەوە، بەجۆرێك کە ساڵانە 2000-3000 کەس دەتوانن سوودی لێوەربگرن. 


جێی باسه‌، شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەگەلی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فه‌رمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە. 


زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە بوونی هه‌یه‌، کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن و لە خانمان و پیاواندا جۆرەباوەکانی شێرپەنجە جیاوازن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان