وزەیەکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێل دادەهێنرێت


نەتەوە  |   16:55:47 2018-11-25  |   (316) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆمپانیای (لیزەر پاوەر سیستم) بەهاوکاریی کۆمپانیای کادیلاک بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، لە داهێنانێکی نۆێدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی جۆرە ئۆتۆمبێلێکن، کە بە وزەی ئاسایی کار ناکات و توانای هەیە 100 ساڵ رێ بکات.
A+    A-


ئەو ئۆتۆمبێلە بە وزەی سۆریۆمی خەست کاردەکات، بۆیە ناوی لێنراوە (سۆریۆم) کۆمپانیاکە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی لەسەر بەشێک لەو پێکهاتەیە کرد، توانیی جۆرە هەڵمێک بەدەستبهێنێت، لە رێگەی گەرمکردنی ئاو بەتیشکی لێزەرو لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەشدا توانیی بزوێنەرێکی بچووک بەو وزەیە بەسەرکەوتوویی بخاتە کار.

 

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: کە گرامێک لەو پێکهاتەیە، وزەیەک بەرهەم دەهێنێت زیاترە لە 28 هەزار لیتر لە ماددەی بەنزین، واتا 8 گرام بەشی وزەی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەکات بۆ ماوەی یەک سەدە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان