ھەمووان لە گەڕانەوەی نێیمار بێ ھیوا دەکرێن


نەتەوە  |   18:11:25 2018-11-23  |   (268) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چاڤی ھێرناندێز روونیدەکاتەوە کە هەرگیز نێیمار یان هەر کەسێک کە بۆ پارە یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت ئەوا جارێکی تر ناگەڕێتەوەو تێڕوانینی خۆشی بۆ باشترین یاریزان خستەڕوو.
A+    A-


لە دیدارێکیدا لەگەڵ رادیۆی "کادینا سیر" سەبارەت بە گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە، چاڤی ھێرناندێز وتی: زۆر بە روون و  ئاشکرایی لە ناخی دڵمەوە دەیڵێم ئەوەی لە پێناوی پارەدا بەرشەلۆنەی بەجێ دەهێڵێت، ھەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیەو بە بڕوای من ئەگەری بینینەوەی نێیمار لە بەرشەلۆنە لەسەدا سفرە.

 

سەبارەت بەباشترین یاریزانی جیھانیش دەڵێت : ھیچ گومانی تێدا نییە کە میسی باشترین یاریزانی جیھانە دوای ئەویش بە رێژەیەکی کەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت.

 

لەسەر کێشەکەی عوسمان دیبملی- ش چاڤی دەڵێت: من یاسای ئێستای یانەکە نازانم، بەڵام ئەگەر دیمبلی شایستەی سزابێت، ئەوا دەبێت سزا بدرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان