ئه‌گه‌ر دوای نان خواردن ئه‌مه‌ بكه‌یت، تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات


نەتەوە  |   01:02:04 2018-11-19  |   (5,023) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریخستووه‌، ده‌بێـته‌ هۆكارێك بۆ تووشبوونی مرۆڤ به‌گه‌لێك نه‌خۆشی له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كانه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی (هێڵس ئێكسچەینگ)، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ته‌ندروستی، بڵاویكردۆته‌وه‌، نه‌ریتێكی باو هه‌یه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ دوای ژه‌می نانخواردن، ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆی ئه‌و نه‌ریته‌وه‌ زۆر نه‌خۆشی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌یه‌، له‌وانه‌ش لاوازبوونی هه‌رسكردنی خۆراك و له‌ناوبردنی ئاسن له‌ ناو له‌شی مرۆڤ و نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت بەدڵ و گیرانی ده‌ماره‌كان، له‌گه‌ڵ تووشبوونی مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌ڵاشووه‌كان.


بەپێی ماڵپەڕەكە، باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی چا، 3 كاتژمێر دوای نانخواردنە، چونكه‌ له‌و واده‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ خواردن به‌ته‌واوی هه‌رس بووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان