وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ئاشكرادەبێت


نەتەوە  |   18:15:45 2018-11-18  |   (2,208) جار خوێندراوەتەوە

وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ئاشكرادەكرێت و بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش لەسلێمانی رایدەگەیەنێت: بەپێی لێدوانی وەزارەتی دارایی بێت، رۆژی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو مووچەی ئەو توێژە دابەشدەكرێت.
A+    A-


عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاندووە: بەپێی لێدوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، رۆژی یەكشەممە 2018/11/25 مووچەی خانەنشینی سەربازی و رۆژی دواتریش مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەكرێت.

 

لەر رووەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "تائێستا خشتەكە بەو جۆرەیە كە لە رۆژی 25 و 26 ی مانگ مووچەی خانەنشینان دابەشبكرێت، ئەگەر بەهۆی پشووی رۆژی سێشەممەوە رۆژێك دوانەكەوێت".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەم مانگە خانەنشینان مووچەی مانگی 11ی 2017 وەردەگرن.
















زۆرترین بینراوەکان