بەغدا بڕیارێكی‌ گرنگ لەبارەی‌ پێشمەرگەوە دەدات


نەتەوە  |   12:36:47 2018-11-18  |   (1,038) جار خوێندراوەتەوە

بەغدا بڕیارێكی‌ گرنگ سەبارەت بەهێزەكانی‌ پێشمەرگە دەردەكات و وەزارەتی‌ پێشمەرگەش وردەكاریی بڕیارەكە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە لیوا قارەمان كەمال جێگری‌ سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی‌ پێشمەرگە ڕایگەیاند، "پێشترو لەسەروبەندی شەڕی‌ داعشدا بەشێكی‌ زۆر لەوڵاتانی‌ هاوپەیمانان و ئەمریكا هاوكاری سەربازیی و لۆجستی‌ پێشمەرگەیان كردوەو ئێستاش بەهۆی كۆتاییهاتنی‌ شەڕی‌ داعشەوە هاوكارییەكان وەك پێشتر بۆ پێشمەرگە نانێرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"پێشتر هەر هێزێك بەهێزەكانی‌ 70و 80ی پێشمەرگەوە كاتێك كە لەبەرەكانی جەنگدا بون چەك و تەقەمەنیان بەگوێرەی‌ پێویستی بەرەكانی‌ جەنگ بۆ ڕەوانەكراوە بەتایبەت بەردەوام تەقەمەنیان بۆ دابینكراوە".


ئاشكراشیكرد، "ماوەیەكی‌ زۆرە كە شەڕی‌ داعش كۆتاییهاتوە هاوكاری هاوپەیمانان لەبواری‌ سەربازیدا وەك پێشتر نییە جگەلەوەش لەماوەی‌ ڕابردودا بڕیاردرا لەلایەن هاوپەیمانان و ئەمریكاوە چەك و تەقەمەنی‌ بۆ عیراق ڕەوانە بكرێت".


جێگری‌ سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی‌ پێشمەرگە، لە كۆتایی لێدوانەكەی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی:"سەرۆك وەزیرانی‌ پێشوی عیراق ڕەزامەندی لەوبارەیەوە دەربڕیوە كە ئەگەر ئەو چەك و تەقەمەنیانە هەركات گەیشتە عیراق بەشی پێشمەرگەشی لێبدرێت، بەگوێرەی‌ ئەو ڕێژەیەی بۆ عیراق ڕەوانەدەكرێت پشكی‌ پێشمەرگەش لەبەرچاو دەگیرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان