دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، یەكێتی كۆنگرە دەبەستێت


نەتەوە  |   11:51:58 2018-11-18  |   (255) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، "كۆنگرە دەبەستێت"، جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حیزبەش رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبووە.
A+    A-

 

زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی رایگەیاندوە، حیزبەكەی دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت‌ و "هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرە تەواوكراوە، تەنیا ئەوە ماوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە كۆبوونەوەیەكدا رۆژی بەستنی كۆنگرە دیاریبكات.


جەختی لەوەشكردۆتەوە، پێشتر بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ‌و كوردستان بەستنی كۆنگرەیان دواخستووە ‌و"ئێستا كە هەردوو هەڵبژاردنەكەمان بە سەركەوتوویی تێپەڕاندووە، قۆناخێكی دیكە لەبەردەمماندا ماوە، ئەویش پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، دوای ئەوە بەدڵنیاییەوە یەكێتی كۆنگرەی خۆی دەبەسـتێ‌، دەبێت بۆ هەموو لایەكیش روونبێت، یەكێتی تاكە حیزب نییە، كە كۆنگرەی دواكەوتبێت، زۆربەی حیزبەكانی دیكەی كۆنگرەیان دواكەوتووە".


ئەمەش لەماتێمدایە دەبوو لە مانگی ئازاری 2013 یەكێتی چوارەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێ‌، بەڵام لەبری كۆنگرە 10-10-2013 پلینیۆمی كرد، دواتر بڕیاربوو لە 7-3-2018 كۆنگرەكەی ببستێ‌، بەڵام كۆنگرەكە نەكرا.
















زۆرترین بینراوەکان