وەزارەتی‌ دارایی دوا زانیاری لەبارەی‌ پاشەكەوتی‌ موچەوە ڕادەگەیەنێت


نەتەوە  |   11:30:52 2018-11-18  |   (4,372) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ "هەرێم" ڕونكردنەوە لەبارەی‌ ڕێكخستنەوەی‌ خەرجی و داهاتەكانی‌ بۆ ساڵی‌ داهاتوو دەدات و بەگوێرەی‌ دوا زانیاریەكانیش كە لەو وەزارەتەكەوە دراون لە 2019 پاشەكەوت لەسەر موچە هەڵدەگیرێت و پێدانی‌ موچەش مانگانە لەكاتی‌ خۆیدا دەدرێت و ئاساییدەكرێتەوە.
A+    A-

 

ماڵپوڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەهەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ لەسەرچاوەیەكی‌ تایبەتی‌ وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ هەرێمەوە دراون، پێشتر بەهۆی قەیرانی‌ داراییەوە تەواوی خەرجی تایبەت بەوەزارەت و دەستەو فەرمانگەكان كەمكراوەتەوە، هەربۆیە بۆ ساڵی 2019 خەرجیەكان چیتر دەستكاری ناكرێت.


ئەوەش ڕونكراوەتەوە، داهاتی هەرێم دیاریكراوە كە 317 ملیار دینار لەبەغداوە ڕەوانە دەكرێت و 378 ملیاری دیكەش لەوەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان وەردەگیرێت و 35 ملیار دیناریش هاوكارییەكەی‌ ئەمریكا بۆ موچەی‌ پێشمەرگە ڕەوانە دەكرێت.


لەو زانیاریانەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر لەوەزارەتی‌ دارایی پڕۆژە بودجەی‌ 2019 ئامادەكراوەو هەموو ڕێكارە یاساییەكانیش گیراوەتەبەر، بەڵام چاوەڕوانی‌ بەغدا دەكرێت كە ئاخۆ بۆ ساڵی داهاتوو ناردنی‌ پارەكە بەردەوامدەبێت یان نا، هەركات ئەو بابەتە یەكلابۆوە ڕاستەوخۆ پڕۆژەكە لەوەزارەتی‌ داراییەوە بۆ ئەنجومەنی‌ وەزیران دەنێردرێت و دواتر ئاراستەی‌ پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.


هەر لەو زانیاریانەدا هاتووە، بۆ دابینكردنی‌ موچە بەبێ پاشەكەوت وەزارەتی‌ دارایی پێویستی‌ بەنزیكەی‌ 900 ملیار دینار هەیە، لەو بڕەشی‌ كە بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران ڕەوانەی دەكات ئەگەر بڕەكەی زیاتربكات، دەتوانرێت گۆڕانكاری‌ لەسیستمی‌ پاشەكەوتی‌ موچە بۆ ساڵی داهاتوو لەبەرژەوەندی موچەخۆران بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان