بارزانی سەردانی بەغدا دەكات  


نەتەوە  |   10:14:19 2018-11-18  |   (686) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە "ئایندەیەكی نزیكدا" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی شاندێك بچێتە بەغدا و لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكات.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "ئێرنا"ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەیەكی نافەڕمی گفتوگۆ كراوە و رێگەخۆشكراوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر چەند پرسێك، لەوانە نەوت و بودجە و هەناردەی نەوت.


ئاشكراكردووە، هێشتا كێشەیەكی بنەڕەتی یەكلایی نەكراوەتەوە، كە پەیوەندی بە سكاڵای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە لەسەر هەرێم، سەبارەت بە هەناردەی سەربەخۆی نەوت، سەبارەت بە گومرگیش، ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێككەوتن كراوە و جۆرێك لە چارەسەر دۆزراوەتەوە.


سەردانی بارزانی بۆ بەغدا لەكاتێكدایە، لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمان و حكومەتی عێراق كار لەسەر رەشنووسی بودجەی 2019 دەكەن، بەڵام تائێستا ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر نەكراوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان